باشترین و خێراترین تەختەکلیلی کوردی سیستەمی ئەندرۆید
ئەم بەرنامەیە بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی ئاستی زمانی کوردی و خزمەتکردنی تاکی کورد بەرهەمهاتووە تا بە تەختەکلیلێکی پێشکەوتوو ستاندادری کوردی بنوسن و بەدووربن لە بەکارهێنانی دەستەواژەی بێگانەو چیتر کیبۆردەکانی (فارسی ، عەرەبی ، لاتینی) نەبنە جێگرەوەی زمانی ڕەسەنی خۆمان، ئێمەش وەک هەموو گەلانی جیهان خاوەن تەختەکلیل و ڕێنووسی تایبەت بە خۆمان بین

دەربارە
..بڵاوکردنەوە گرنگی پێدانە..

باشترینەکان بەرهەمی ئێمەن
ئەم بەرنامەیە چەندین ساڵە بەبێ بەرامبەر و بێ بوونی هیچ جۆرە ڕیکلام و سپۆنسەر و پاڵپشتیەکی دارایی بەردەوامە لە خزمەتکردن، هەروەها لە ئێستادا وەشانێکی تریش بەردەستە بۆ کڕین، کە چەندین تایبەتمەندی هەمەجۆر لەخۆ دەگرێت کە لە وەشانی ئاساییدا بوونی نیە
بیرۆکەی دروستکردنی ئەم بەرنامەیە ئەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2011 کاتێک دەستمکرد بە کاری وەرگێڕان لە بەرنامەکانی کۆمپیوتەر و مۆبایلدا، هەمیشە ئەبوایە لەڕێی کۆمپیوتەرەوە کارەکانم ئەنجام بدەم، چونکە لەو کاتەدا کیبۆردێکی باشی کوردی بۆ مۆبایل بەردەست نەبوو.
بۆیە هەستام بە دروستکردنی ئەم تەختەکلیلەو چەندین شێواز و تایبەتمەندی نوێم بۆ دانا کە لەوکاتەو ئێستاشدا لە زۆرێک لەوانی تردا نیە و ناشبێت، سوپاس بۆ خوا لە ساڵی 2015 سەرجەم کارەکانی تەواو بوو پاشان لە کۆگای گۆگڵ پلەی Google Play بەرنامەکەمان بەردەستکرد بۆ بەکارهێنەران.
دواتریش هەستاین بەدانانی پەڕەیەکی تایبەت لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک هەتا سەرجەم ئەو کار و بەرنامانەی کردومانە بە کوردی لەڕێیەوە بڵاوی بکەینەوە بۆ ئەوەی هەموو کەسێک لێی سوود مەند بێت.
گرنگترین تایبەتمەندییەکان
بەکارهێنەری چالاک
فێرکاری جیاواز
کاتژمێر پاڵپشتی بەردەوام
دابەزاندن لەسەرجەم مارکێتەکان
ئەزمونێکی نوێ تاقیبکەرەوە لەگەڵ
وەشانی پارەدانی تەختەکلیلی کوردی
لە وەشانی پارەدان تایبەتمەندی زۆۆۆر نایاب و ناوازە بەردەست خراوە بۆ بەکارهێنەر کە لە وەشانی ئاساییدا بوونی نیە
بەکارهێنانی ئاسان
بە سادەیی کۆدەکانی دارێژراوە کە زۆر ئاسانکاری تێدا فەراهەم کراوە بۆ بەکارهێنەران
تەواو پارێزراو
هیچ جۆرە ڕێگەپێدانێکی سیستەم پێویست نیە بۆ کارکردنی بەرنامەکە وە لە ٪١٠٠ بەبێ ئینتەر نێت کاردەکات

نرخی بەرنامەکە
خۆڕایی
لە تەختەکلیلی کوردی | خۆڕایی
ئەم تایبەتمەندیانە بەردەستن
- پێشنیارکردنی ووشەکان
- چەند ڕووکارێکی جیاواز
- چەندین زیکر و کورتە ئایەت
- بوونی کاریگەری دەنگ لەرزین جوڵان
- بوونی خەندە سەرەتاییەکان
پارەدان
لە تەختەکلیلی کوردی | پارەدان
سەدان تایبەتمەندی جیاواز بەردەستن
- دروستکردنی تەختەکلیل و گۆڕینی شوێنی پیتەکان بەدڵی خۆت
- بوونی سەرجەم ئیمۆجییە نوێیەکان
- بوونی جوانکاری نووسین و دروستکردنی شێوازی تایبەت
- بوونی فەرهەنگی پێشنیارکردن بۆ زیاتر لە ١٥ زمان
- ڕاستکردنەوەی هەڵەی ڕێنووس
- بوونی چەندین ڕووکاری هەمەرەنگ + دروستکردن بەدڵی خۆت
- پاڵپشتیکردنی دۆخی داینامیکی ڕووکار بە ئۆتۆماتیکی لە تاریک بۆ ڕووناک
- بوونی زیاتر لە ٣٠ زمان و شێوازی جیاوازی نووسین
-
هەڵگرتن و هێشتنەوەی بەشی لەبەرگیراوەکان بەدڵی خۆت
(Clipboard) - توانای گۆڕینی شوێنی ئامرازەکان بەدڵی خۆت
- توانای دەستکاریکردنی قەبارە و مەودای دوگمەکان
- لەگەڵ چەندین تایبەتمەندی هەمەجۆر و زیاتر لەناو بەرنامەکەدا
تایبەتمەندییەکان
باشترین و خێراترین تەختەکلیلی کوردی سیستەمی ئەندرۆید
کە چەندین تایبەتمەندی جیاواز و هەمەجۆر لەخۆ دەگرێت
هەندێ لە تایبەتمەندییەکانی تەختەکلیلی کوردی
بەشی لەبەرگیراوەکان
بوونی بەشی لەبەرگیراوەکان بۆ هەڵگرتنی نووسینەکان بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر
ڕووکاری هەمەجۆر
بوونی چەندین ڕووکاری جیاواز و هەمەڕەنگ
چەندین شێواز
بوونی چەند شێوازێکی دیاریکراوی نووسین کە بەجێگیری دانروان
سەدان زیکر و ئایەت
بوونی سەدان زیکر و کورتە ئایەتی ناو قورئانی پیرۆز لەگەڵ حەرەکاتەکانی زمانی عەرەبی (علامات التشکیل)
دروستکردن و گۆڕینی شوێن (پارەدان)
دروستکردن و ڕێکخستنی تەختەکلیل بەدڵی خۆت و گۆڕینی شوێنی پیتەکان بە خواستی بەکارهێنەر
خێراترین ئاستی جێبەجێکردن (پارەدان)
لە وەشانی پارەدان ئاستی بەرنامەکە بەتایبەت کاری لەسەر کراوە خێراییەکی بێ وێنە دەبەخشێت لەکاتی نووسیندا بەبێ وەستان
گۆڕینی شوێنی ئامرازەکان (پارەدان)
توانای دەستکاریکردن و گۆڕینی شوێنی ئامراز و فرمانەکانی تەختەکلیل بەدڵی خۆت
زانیاری گشتی
ناساندنی بەرنامەکە