ئەم بەرنامەیە بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی ئاستی زمانی کوردی و خزمەتکردنی تاکی کورد دروستکراوە، تا بە تەختەکلیلێکی پێشکەوتووی ستانداردی کوردی بنوسن و بەدووربن لە بەکارهێنانی دەستەواژەی بێگانەو چیتر کیبۆردەکانی (فارسی، عەرەبی، لاتینی) نەبنە جێگرەوەی زمانی ڕەسەنی خۆمان، ئێمەش وەک هەموو گەلانی جیهان خاوەن تەختەکلیل و ڕێنووسی تایبەت بە خۆمان بین.
بەکارهێنەری چالاک
بەدڵبوونی بەکارهێنەران
کۆی گشتی داگرتنەکان
ساڵ پەرەپێدان
هەڵسەنگاندنی بەکارهێنەران
بیرۆکەی دروستکردنی ئەم بەرنامەیە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١١ کاتێک دەستمکرد بە کاری وەرگێڕان لە بەرنامەکانی کۆمپیوتەر و مۆبایلدا.
دەستمکرد بە دروستکردنی ئەم تەختەکلیلە و چەندین شێواز و تایبەتمەندی نوێم بۆ دانا لە ساڵی ٢٠١٥ سەرجەم کارەکانی تەواو بوو.
هەستاین بە دانانی پەڕەیەکی تایبەت لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک هەتا بەرنامەکانمان بە کوردی بڵاوی بکەینەوە.
هیچ جۆرە ڕێگەپێدانێکی سیستەم پێویست نیە بۆ کارکردنی بەرنامەکە بەدڵنیایەوە تەواو پارێزراوە
باشترین و نوێترین تایبەتمەندییەکان لەگەڵ هەر نوێکردنەوەیەک بەردەست دەبێت بۆ بەکارهێنەران
بەسادەیی کۆدەکانی دارێژراوە کە زۆرترین ئاسانکاری تێدا فەراهەم کراوە بۆ بەکارهێنەران
هەر ئێستا دایبگرە و شێوازی نووسینی خۆت بگۆڕە