سەرەتا کە تەختەکلیلی کوردی دادەبەزێنیت تەنها زمانی ئینگلیزی شێوازی (Qwerty) لەگەڵ ئەو زمانەدا بەردەستن بۆ نووسین کە لە مۆبایلەکەتدا زیادت کردووە بۆ نمونە زمانی عەرەبی یان فارسی. بۆ چالاککردنی زمان و شێوازە جیاوازەکانی تر پێویستە بچیت بۆ ڕێکخستنەکانی بەرنامەکە، پاشان بچۆ بۆ ڕێکخستنی (زمان و شێوازەکان). لەوێ ئەو شێوازە زیادبکە کە دەستت پێی ڕاهاتووە بۆ کاراکردن و بەکارهێنان.
چۆنیەتی چالاککردن و بەکارهێنانی زیکرەکان
چۆنیەتی هێنان و دانانی فەرهەنگی ڕاستکردنەوەی ڕێنووس
تێبینی: ئەم تایبەتمەندیە تەنها لە وەشانی پارەدانی تەختەکلیلی کوردی بەردەستە
فێرکاری دروستکردن و گۆڕینی شوێنی پیتەکان بەدڵی خۆت - ڕێگای یەکەم
فایلی تایبەتی دەستکاریکردن و گۆڕینی شوێن لە خواروی ڤیدیۆکە دانراوە بۆ دابەزاندن - ڕێگای دووەم
زانیاری گشتی لەسەر وەشانی پارەدانی تەختەکلیلی کوردی! فێرکاری کڕینی بەرنامەکە لە گۆگڵ پلەی لەڕێی باڵانسی مۆبایلەوە (ئاسیاسێڵ)
فێرکاری بەکارهێنانی پرۆمۆ کۆد بۆ کڕینی بەرنامەکە
بۆ کڕینی وەشانی پارەدانی تەختەکلیلی کوردی لەڕێی باڵانسی مۆبایل یان پارەدانی ئۆنلاین، ئەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن بۆ دروستکردنی کلیلی تایبەت بە خۆتان. بۆ کڕین و دابەزاندنی بەرنامەکە لە گۆگڵ پلەی لەڕێی ئەم ژمارەیەوە: