..بڵاوکردنەوە گرنگی پێدانە..
تەختەکلیلی کوردی بەتەواوی خۆڕاییەو
هیچ جۆرە ڕیکلامێکی تێدا نییە
بۆ زیاتر بەرەوپێشچوونی پڕۆژەکە
چەندی پێتان ئەکرێ بەرنامەکە بڵاوبکەنەوەو
بینێرن بۆ هاوڕێ و خزم و ناسیاوتان
هەروەها پێنج ئەستێرە و کۆمێنتی پۆزەتیڤ
دابنێن بۆ بەرنامەکە تا ئاست و ڕەیتینی
بەرزبێت و زۆرترین کەس لێی سوود مەندبێت
لیستی سەرجەم بەرنامەکانمان
بۆچی ئەم پرۆژەیەمان هەڵبژارد
بیرۆکەی دروستکردنی ئەم بەرنامەیە ئەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2011 کاتێک دەستمکرد بە کاری وەرگێڕان لە بەرنامەکانی کۆمپیوتەر و مۆبایلدا هەمیشە ئەبوایە لەڕێی کۆمپیوتەرەوە کارەکانم بکەم چونکە لەو کاتەدا کیبۆردێکی باشی کوردی بۆ مۆبایل بەردەست نەبوو، بۆیە هەستام بە دروستکردنی ئەم تەختەکلیلەو چەندین شێواز و تایبەتمەندی نوێم بۆ دانا کە لەوکاتەو ئێستاشدا لە زۆرێک لەوانی تردا نیە و ناشبێت، سوپاس بۆ خوا لە ساڵی 2015 سەرجەم کارەکانی تەواو بوو وە لەڕێی هاوڕێیەکەوە توانیم بیکەمە ناو کۆگای گۆگڵ پلەی Google Play
دواتریش هەستاین بەدانانی پەڕەیەکی تایبەت لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک هەتا سەرجەم ئەو کار و بەرنامانەی کردومانە بە کوردی لەڕێیەوە بڵاوی بکەینەوە بۆ ئەوەی هەموو کەسێک لێی سوود مەند بێت
پەرەپێدان و کارکردن لەم تەختەکلیلەدا لە ئەنجامی ماندووبونی بەردەوامە بۆ ماوەی نزیکەی شەش ساڵ بە شەو و ڕۆژ و پڕۆژەیەکی تاکە کەسییە بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی زمانی کوردی و خزمەتکردنی تاکی کورد تا بە تەختەکلیلێکی باش و ستاندادری کوردی بنوسن و چیتر کیبۆردەکانی (فارسی ، عەرەبی ، لاتینی) نەبنە جێگرەوەی زمانی ڕەسەنی خۆمان و بتوانین ئێمەش وەک هەموو گەلانی جیهان خاوەن تەختەکلیل و ڕێنووسی تایبەت بە خۆمان بین
گۆران غەریب کەریم دەرچووی پەیمانگای کۆمپیوتەر
وەرگێڕی زمانی ئینگلیزی و شارەزای زمانەکانی پڕۆگرامین
Java, Kotlin, Flutter
Goran Gharib
Ceo & Founder
ئەم بەرنامەیە بە تەواوەتی خۆڕاییە و بێ ڕیکلامە تۆی بەکارهێنەری بەرێز وەک پاڵپشتیەک بۆ ئێمە و بەردەوامبون لە زیاتر خزمەتکردنی تاکی کورد لەڕێی بەرنامەی کوردی بەسوودەوە چەندی ئەتوانن بەرنامەکە بڵاو بکەنەوە و بینێرن بۆ خزم و هاوڕێ و ناسیاوتان بۆ سوودی گشتی
زانیاری پڕۆژە
- جۆر تەختەکلیل، زمان، نووسین
- خاوەن گۆران، کوردتیم
- بەرواری بڵاوبونەوە ٢٠١٥/١١/١٦
- لاپەڕەی فەیسبووک
- ئێمە لە تیک تۆک
- کەناڵی یوتوب